سایتی هەواڵ
سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com



له‌ ڕاپۆرتێکی نوێدا هاتووه‌ که‌ مانگانه‌ به‌ هه‌زاران هاوڵاتی کورد له‌ لایه‌ن پارتی و یه‌کێتییه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌کرێن

 

له‌ڕاپۆرتێكی‌ نوێی‌ ده‌وڵه‌تیداو به‌پشت ئه‌ستوری‌ به‌ڕاپۆرتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كه‌هێشتا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ له‌ زمانی‌ هاولاَتیه‌كانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی‌ به‌ئیداره‌ی‌ كوردی‌ ناو ده‌برێت ئاشكرا كرا كه‌له‌نێوان هه‌ردوو حیزبه‌كه‌ی‌ بارزانی‌ و تاله‌بانیدا دابه‌ش كراوه‌ به‌ناوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ كه‌به‌بروای‌ ئه‌وان ناوچه‌یه‌كی‌ دیموكرات و پێشكه‌وتوو ئازاده‌، هه‌ربه‌و بیانوانه‌وه‌ داهاتی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بۆخۆیان ئه‌دزن و به‌شێكی‌ كه‌می‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی‌ پرۆژه‌كان به‌كارده‌به‌ن.
ڕاپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌" ده‌سه‌لاَتدارانی‌ كورد سزای‌ هه‌ركه‌سێك ده‌ده‌ن كه‌له‌یاساكانی‌ ئه‌وان ده‌ربچێت و كار به‌یاسای‌ ئه‌وان نه‌كات" وه‌باسی‌ ئه‌وه‌ی‌ كرد كه‌"مانگانه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئه‌و دوو پارته‌ هه‌زاران كه‌س ده‌ستگیرده‌كه‌ن به‌هۆكاری‌ سیاسی‌ و بێ‌ دادگای‌ كردن ئه‌یان هێڵنه‌وه‌و ناهێڵن كه‌دادوه‌ر بۆ كێشه‌كانیشیان بگرن"
هه‌روه‌ها له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌كه‌"خه‌ڵكی كورد ده‌ترسن له‌وه‌ی‌ كه‌به‌ئازادی‌ باس له‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ بكه‌ن كه‌ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه‌"

هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌که له‌ زاری به‌رپرسێکی پێشوو‌ كه‌سه‌رکرده‌یه‌کی ‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان بووه‌ به‌ناوی سامان جاف ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر كه‌سێكی‌ نزیكی‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كان بیت ده‌توانیت ببێته‌ خاوه‌نی‌ كارێك له‌حكومه‌تدا له‌گه‌ل موچه‌یه‌ك یان گرێبه‌ستێك كه‌نرخه‌كه‌ی‌ بگاته‌ ملێۆنێك یان سێ‌ ملێۆن دۆلار بۆ نمونه‌ قیرتاوكردنی‌ ڕێگایه‌ك"
ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ كه‌سی‌ نزیك له‌ده‌سه‌لاَت كه‌پرۆژه‌كه‌ی‌ بۆ ده‌رده‌چێت گرنگ نیه‌ كه‌شاره‌زایی له‌باره‌ی‌ رێگه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ یان ئه‌و گرێبه‌سته‌ چه‌ند جاریك ده‌فرۆشرێت تا ده‌گاته‌ ده‌ست كۆمپانیایه‌كی‌ جێبه‌جێكاری‌ پرۆژه‌كه، ‌به‌لاَم ئه‌و كاته‌ به‌نیوه‌ی‌ ئه‌و نرخه‌ی‌ پێشویه‌تی‌,و گه‌نده‌ڵی‌ بووه‌ته‌ ڤایرۆسێكی‌ كوشنده‌ بۆ كوردستان.

ڕاپۆرته‌كه ‌ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پلاندانانی‌ كوردی‌ ئاشكرا كرد كه‌له‌ جێ‌به‌جێ‌ كردنی‌ پرۆژه‌كانی حكومه‌تدا شه‌فافیه‌ت به‌كار ناهێنێت و به‌رپرسه‌كان هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ئه‌و كارانه‌ بۆ كۆمپانیاكان و هاوبه‌شه‌كانی‌ خۆیان و هاوڕێ كانیان ده‌سته‌به‌ربكه‌ن. راپۆرته‌كه ‌ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌" خه‌ڵكی‌ كوردستان له‌ هه‌وڵی‌ به‌ده‌ست هێنانی‌ پێداویستیه‌كانی‌ ژیانیاندان و به‌ده‌ست بێكاری‌ و نه‌بوونی‌ خزمه‌تگه‌زاریه‌ بنه‌ره‌تیه‌كانی‌ وه‌ك ئاو و كاره‌باوه‌ ده‌ناڵێنن.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ سه‌ره‌رَای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌شی هه‌رێمی کوردستان له‌‌ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ نه‌وتی عێراق له‌ ساڵی‌ ڕابردوو زیاتر بوو له‌ 6 ملیار دۆلار ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ شدا جیاوازیه‌كی‌ زۆر له‌ نێوان خه‌ڵكه‌ ئاساییه‌كه‌و خه‌ڵكانی‌ ده‌سه‌لاَتدار له‌ فراوان بووندایه‌. 

لێده‌شه‌فیق.

سایتی هه‌واڵ


,20:57 ,